بەغدا_(INA)
ئەمرۆ پێنجشەممە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغداو دواتر بۆ تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) رایگەیاند "رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغداو دواتر بۆ تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی کۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی دەرخستنی راستیەکان لەسەر رووداوی ھێرشە موشکیەکەی سەر ھەولێر".
وتیشی"شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە ئەحمەد کردووە".
جێی باسە بەسەرۆکایەتی حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە لیژنەیەک پێکھێنراوە .