بەدواداچون_(INA)
ڤلادیمیر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە ووتی وڵاتەكەی وەڵامی پاكێجی سزاكانی ڕۆژئاوا دەداتەوە و ئاماژەی بەوەدا كە دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا خواستی چەكی ناوكی تەحەدایەكی جدی بوو
پوتین لە لێدوانێكدا پاش كۆبونەوەی لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی ئاسایش و سەربازی وڵاتەكەی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی پاراستنی ناوچەكانی دۆنباس لە ئۆكرانیا رایگەیاند، بەرپرسانی ئۆكرانیا ویستیان بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی بوە و بەرپەرچدانەوەی ئەو خواستەش ئەركێكی قورس بوە.
پۆتین وتیشی: "لە داهاتوویەكی پێشبینیكراودا رژێمی كیێڤ دەیتوانی چەكێكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت كە ئامانجی ڕووسیایە" پۆتین ئەوەشی وت "پێش ئۆپەراسیۆنی كشانەوەی سوپا لە دۆنباس پێشكەشی كیێڤی كردووە بەڵام ئەوان ڕەتیان كردەوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد بۆردومانكردنی هەرێمی سەربەخۆی دۆنێتسك لە 14ی ئەم مانگە بە موشەكی تۆچكا-21 كارێكی تیرۆریستیانە بو، بەهیچ شێوەیەكیش رێگە بە هیچ كەس و وڵاتێك نادەین خاكی ئۆكرانیا بكاتە ناوچەیەك بۆ هێرشكردنە سەر ئاسایشی وڵاتەكەمان.
پوتین باسی لەوەشكردوە، وڵاتەكەمان وەڵامی هەمو ئەو سزا ئابوریانەی وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریكا دەداتەوە، چونكە ئامانجی رۆژئاوا بەئامانجگرتنی ئابوری پێشكەوتوی وڵاتەكەمان و بەرژەوەندی هاوڵاتیانی وڵاتەكەمانە.
"هێرشی سایبەر لە دژی ڕووسیا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەیە كە لە دژی ئێمە بەكارهێنراون و ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕۆژئاوا خەیاڵی بێگەردە" جەختیشی كردەوە كە "ڕۆژئاوا" تۆنێكی لووتبەرزانە بە ئامانجی بەدیهێنانی ئامانجە جیۆپۆلەتیكییەكانە
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات