بەغداد - INA
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەدیدارێكیدا لەگەڵ باڵیۆزی هندستان داوای كردنەوەی پرۆژەی هاوبەشی پزیشكی و لابردنی بەربەستەكانی بەردەم نەخۆشانی عێراقی بۆ ئەو وڵاتە دەكات.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: حاكم زاملی پێشوازیكرد لە باڵیۆزی هندستان لە عێراق پراشانت بیسای،و گفتوگۆیانكرد لەسەر چەند پرسێكی جێی گرنگی هاوبەشی هەردولا، لەپێناو فراوانكردنی هەماهەنگی پزیشکی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
هەر لە دیدارەكەدا حاكم زاملی داوای فراوانكردنی کاری وەبەرهێنانی کرد بەتایبەتی لە بواری نەوت و تەندروستی و زیادکردنی هاوکاری و بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا، هەروەك داوای کردنەوەی پرۆژەی پزیشکی هاوبەش و سوودوەرگرتن لە کارمەندانی پزیشکی هیندی كرد لە بوارە تایبەتمەندە دەگمەنەكاندا کە لە عێراق بەردەست نین.