بەغدا(INA)
سولەیمان شەریف پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ،دووپاتیكردەوە كە حكومەتی هەرێم جدیە لە كۆنتڕۆڵكردنی دۆسێی بندیوار.
سولەیمان شەریف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وت: هەوڵ و بەرنامەی نوێ هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆسێی دوو مووچەو بندیوار لە هەرێمی كوردستان .
وتیشی: " ئەوانەی سودمەندن لەچاودێری كۆمەڵایەتی لەدامودەزگاكانی دەوڵەت وردبین دەكرێنەوە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی كە هیچ مووچەیەك لەبەشەكانی تر وەرناگرن".
پێشتر دەستی سەرپەرشتیاری دادوەری ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوە كردبوو كە ژمارەی فەرمانبەرانی بندیوار لە هەرێمی كوردستان دیار نییە بەهۆی نەبوونی ئامارێكی وردەوە بۆیە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بە ١٠ هەزار فەرمانبەر دەیخەمڵێنن بەڵام، دەستی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لە نێوان ٣٠٠٠ بۆ ٤٠٠٠ فەرمانبەری بندیوار مەزەنە دەكات.