بەغداد ـ INA
محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: سەری رێز دادەنەوێنین بۆ قوربایانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە و داوا دەکەین پەلە بکرێت لە یەکلاییکردنەوەی بۆ بوونی بەپارێزگا.
محەممەد حەلبوسی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ ئەو گیانە بێتاوانانەی لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا بوونە قوربانی، خەبات و قوبانیدانی گەلی کوردمان وەبیردێنینەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات: لەم یادەدا داوا دەکەین پەلە بکرێت لە یەکلاییکردنەوەی رێوشوێنی پێویست بۆ بوونی بە پارێزگا وەک رێزێک بۆ شەهیدان و دانیشتوانەکەی.