بەغداد – INA
حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: میوانداری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ئێران لە بەغداد دەكەین سەبارەت بە هێرشە موشەكیەكانی سەر هەولێر، وتیشی: لیژنەی دەرخستنی راستیەكان چەند زانیارییەكی كۆكردوەتەوە لەسەر تۆپبارانەكە.
حاكم زاملی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستی لەسەر هێرشە موشەكیەكان بۆ سەر هەولێر هەیەو لیژنەی دەرخستنی راستەیكانیش سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوەو چەند زانیاری و داتایەكی كۆكردوەتەوە.
وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكات و داوامان لێكردوە راپۆرتێكی ورد لەسەر روداوەكە بهێنێت،و دانیشتنەكەش سبەینێ یان دوو سبەی دەبێت بە ئامادەبوونی سەرۆكی كوتلەكان و ئەندامانی پەرلەمان بەڕێەدەچێت.
رونیشیكردەوە: لیژنەی دەرخستنی راستیەكان گفتووگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەكات بۆ ئەوەی راپۆرتێكی ورد لەوبارەیەوە ئامادەبكات و هیچ زانیاریەكیش پێش ئامادەكردنی راپۆرتەكە بڵاوناكرێتەوە.
حاكم زاملی تەئكیدیكردەوە: كە رێگە نادەین سەروەری عیراق پێشێلبكرێت، و باڵیۆزی ئێرانیش لە بەغداد میوانداری پەرلەمان دەكرێت و راستەوخۆ ئاگاداردەكرێتەوە بۆ ئەوەی لە رێگەی نوێنەرانی خەڵكەوە دەرەنجامی راستەقینە بەدەست بهێنرێت.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست