بەغداد ـ INA
سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم ئەمڕۆ چوارشەممە لە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو بەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی بناسێنێت.
سەید عەممار حەكیم لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: سی و چوار ساڵە تراژیدیای هەڵەبجەی شەهید بەردەوامە لە نوێنەرایەتی بەها مرۆییەکان، کە پێشێلکاریەکی زەقە و بۆ هەموو جیهان بەڵگەیەکی ڕاشکاوانەیە بۆ تاریکی خەڵکێک کە لەسەردەمی دیکتاتۆرییەتدا قوربانی گەورەی داوە.
وتیشی: ئێمە لە كاتێكدا یادی ئەم تاوانە تراژیدییە دەکەینەوە، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە هەموو کۆمەڵکوژییەکان دژی عێراقییەکان بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بناسێنن.