سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا كرد

سیاسی
  • 16-03-2022, 11:46
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح و فیلیپ ڤاندین پۆلك باڵیۆزی بەلجیكی ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیان لەسەر گرنگیی كەمكردنەوەی گرژییەكان لەهەرێم و پشت بەستن بەدیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان كردەوە.
    لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار كە کۆپیێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) نێردراوە وتی: سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكی لە عێراق، فیلیپ ڤاندین پۆلك كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندی و هاوكارییە دۆستانەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان لەبوارە جیاجیاكاندا و گرنگی بەردەوامی هاوكاری نێوان عێراق و بەلجیكا لەبەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست و پەیوەندییەكانی عێراق و یەكێتی ئەوروپی كرا.
    وتیشی: گرنگیی كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەکە و پشت بەستن بە دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان دووپات كراوەتەوە".