بەغداد – INA
حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: عێراق پەیوەندی دراوسێیەتی باشی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێدا هەیەو ناشبێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.
حاكم زاملی كە سەرۆكایەتی وەفدێكی پەرلەمانی دەكرد بۆ شاری هەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: عێراق لەلایەن زۆرێك لەوڵاتانەوە كراوتە ئامانج، چونكە هەندێك لەو وڵاتانە نایانەوێت سەقامگیری لە عێراقدا دروست ببێت.
وتیشی: پێویستە وڵاتانی دراوسێ لەوە تێبگەن كە عێراق هەڕەشەیان لێناكات، بەڵكو كراوەیە بۆ وەبەرهێان و كاركردن، هەروەها هەموو وڵاتانی دراوسێ لای ئێمە رێزلێگیراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: عێراق خاوەنی بڕیاری خۆیەوەتی و ئێمە رەتیدەكەینەوە بڕیارەكانمان بە هیچ وڵاتێكەوە بەسرابێت، و هیچ عێراقیەكیش بەئامانجگرتنی خاكەكەی و رۆڵكەكانی قبوڵناكات.
رونیشیكردەوە: ئێمە رەتیدەكەینەوە هەر عێراقیەك لەناو خاكی عیراقدا بكرێتە ئامانج و پەرلەمانیش هەڵوێستی رونی دەبێت، رۆڵی ئێستای پەرلەمانیش جیاوازە لە خولەكانی رابردوو و رێككەوتنیش هەیە كە عێراق سەربەخۆ بێت، ئاشكراشیكرد: لیژنەی هەماهەنگی لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە وەفدێكی پەرلەمانی عیراق بەسەرۆكایەتی حاكم زاملی گەیشتە شاری هەلێر بۆ تاوتوێكردنی چەند بابەتێكی گرنگ، كە گرنگترینیان روداوی هێرشە موشەكیەكەی سەر شاری هەولێر بوو.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست