نەزاهە پارێزگاری پێشوی زەیقار بانگهێشت دەكات

ناوخۆ
  • 15-03-2022, 10:00
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    دەستەی نەزاهەی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ پارێزگاری پێشووی زەیقار دەركراوە و جەختیشیکردەوە: ئەم فەرمانە لەبەرامبەر كارەكانی پێشوی دەركراوە كە پێچەوانەی ئەركەكانی خۆی كاریكردوە.
    لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهە ڕایگەیاند: دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی زەیقار کە تایبەتە بەبینینی کەیسەکانی نەزاهە، فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ  پارێزگاری پێشووی زەیقار دەركرد، بەهۆی ئەنجامدانی چەند سەرپێچیەك لە پۆستەكەیدا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: فەرمانی بانگێشتكردنەكە بەپێی ماددەی (331) لە یاسای سزادان دەركراوە كە تۆمەتبار لیژنەیەكی دروستكردوە بۆ قەربوكردنەوەی برینداران و كەسوكاری شەهیدان و لە بودجەی گشتی پارەی بۆ خەرجكردون بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی، وتیشی: ئەمە پێچەوانەی یاسای ژمارە (20ی ساڵی 2009)ی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی پرۆسە سەربازیەكانە.