بەدواداچون ـ INA
سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی دەیڤد مالباس دەڵێت: سزاکانی دژ بە ڕوسیا بەشێوەیەكی گەورە کاریگەری لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی لەسەر ئاستی جیهانی دەبێت بەهۆی ئۆپەراسێۆنە سەربازییە تایبەتەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.
وتیشی: ئەو بارودۆخەی بەسەر ئۆکرانیادا هاتوە لەداهاتوویەکی نزیکدا کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ئابووری جیهانی.
مالباس لە مەراسیمێكدا کە لەلایەن واشنتۆن پۆستەوە میوانداری كرابوو، رایگەیاند: پێموایە سزاکان لە دژی ڕووسیا کاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی لەسەر ئاستی جیهانی.
بەڵام سەرۆکی بانکی نێوەوڵەتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە وڵاتانی تر دەتوانن لەماوەی ساڵێك یان زیاتر بە خێرایی كاربكەن بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە كەمی وزە و پێداویستی خۆراک كە لەلایەن ڕووسیا و ئۆکرانیاوە پڕدەكرایەوە.
سەرچاوە: روسیا الیوم