بهغداد-INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆدووشەممە،ژمارەی ڕەوەندى عێراقی لەئۆكراینا ئەژماركرد و ئەو ڕێوشوێنانەشی خستەڕوو كەگرتوویانەتەبەر وئاماژەیشیدا لەسەرەتای قەیرانەكەوە نزیكەی 1000 عێراقی لەئۆكرایناوە بۆ پۆڵەندا دەربازییان بووە بە سەركەوتووانە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پەنابەرانە دەكات کە لە ئۆكرانیان وژمارەیان 5537 هاووڵاتی عێراقیە لەنێویشیاندا نزیكەی 450 خوێندکار هەن کە بەسەر زانكۆکان دابەش کراون.
سەحاف، وتیشی: وەزارەتەكە مانگی ڕابردوو بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و داوای لە ڕەوەندى عێراقى كرد خاكی ئۆكرانیا بەجێبهێڵن و گەشت نەكەن بۆ ئۆكرانیا كە باڵیۆزخانەی عێراق بە ڕێنمایی وەزیری دەرەوە دەستیكرد بە پێكهێنانی خانەی قەیرانەکان بۆ ئەوەى بەدواداچوونی پەنابەران بكات ،هەروەها قسەیان لەگەڵ (37) زانكۆ لە ئۆكرانیا كردووە بۆ ئەوەی مۆڵەت بە خوێندكارە عێراقییەكان بدات،هەروەها لەگەڵ كونسلگەری عێراق قسە كراوە لە وڵاتەكانی رۆمانیا وهەنگاریا وپۆلەندا كە هێلی گەرم بۆ پەنابەران تەرخان بكەن.
وتیشی: بەدواداچوون و هەماهەنگی لەگەڵ خاچی سوور و باڵیۆزخانەكانی عێراق لە وڵاتانی نزیك ئۆكرانیا بووە هۆی سەركەوتنی وەزارەتەكە لە ئاسانكاریی دەربازبوونى نزیكەی 1000 عێراقی بۆ پۆڵەندا كە هەندێكیان چوونە هەنگاریا و ڕۆمانیا،هەروەها وتیشی : ئەو عێراقیانەی كە خێزانەكانیان ئۆكرانین،توانیان ڤیزاى هاتنەژوورەوە بۆ خۆیان ومنداڵەكانیان وەربگرن بۆ دەرچوون لە ئۆكرانیا .
وتیشی: ڕێوشوێنەكانی وەزارەت بەردەوامە و زیاتر لە 80 خێزانی عێراقی دەرباز كردووە لە ناوچەی سومی و ناوچەكانی دیكە كە شەڕی تێدایە، جگە لە دابینكردنی پشتیوانی بۆ خێزانەكان.
سەحاف وتیشی: دیالۆگەكانمان و هەوڵەكانی باڵوێزخانەكانمان لە وڵاتانی نزیكی ئۆكرانیا بووە هۆی ئەوەی ڕۆمانیا درێژكردنەوەی 90 ڕۆژی مانەوەی عێراقییەكان لەسەر خاكەكەی قبوڵ بكات.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات