به‌غداد-INA
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكى ئەنجومەنى وه‌زیران،ئەمڕۆ دووشەممە،داواى لە هێزه سیاسییه‌كان کرد هه‌ڵوێسته‌كانیان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق یه‌كبخه‌ن
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)کەوتووە،ڕایگەیاند"مسته‌فا كازمی سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێری كرد له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌شیدا له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و پاشانیش له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دواتریش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له‌و دیدارانه‌دا باس له‌بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگترین كاردانه‌وه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر كرد، مسته‌فا كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیه‌كان كرد كه هاوڵاتیان بكرێنه ئامانج و راشیگه‌یاند، ئه‌و كرده‌وانه پێچه‌وانه‌ی یاسا و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانن، بڕیاریشدراوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له ڕاوێژكارانی ئاسایشی نیشتمانی و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده ئه‌منییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ڕاپۆرت له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئاماده بكه‌ن و به‌به‌ڵگه‌وه راستیه‌كان بخه‌نه‌ڕو.
مسته‌فا كازمی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا ئه‌و ناوچانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه كه كرانه ئامانجی موشه‌كه‌كان و گوێی له‌رونكردنه‌وه‌ی ورد گرت سه‌باره‌ت به شوێنه‌كه و ئه‌وه‌ی تێیدا رویداوه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی روداوه‌كان و وتی، "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه به‌غدا لێره له‌هه‌ولێر ئاماده‌یه و هه‌ولێریش له‌به‌غدا ئاماده‌یی هه‌یه".
مسته‌فا كازمی داوای له‌هێزه سیاسییه‌كانی عێراق كرد هه‌ڵوێسته‌كانیان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق یه‌كبخه‌ن و وتی، "ئه‌وه‌ی ڕویدا پێویسته ببێته هانده‌رێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی وڵات ده‌بنه‌وه".
نوسینگەکە ڕایشیگەیاند"کازمى سەردانى کەناڵى ئاسمانى کوردستان 24ى کرد کەلەئاکامى هێڕشە مووشەکییەکە زیانى بەرکەوت".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست