بهغداد-INA
وەزارەتى دەرەوە،ئەمڕۆ دووشەممە،ڕایگەیاند حکومەتى ڕۆمانیا ڕەزامەندى داوە لەسەر مانەوەى ئەو عێراقییانەى ئۆکرانیایان بەجێهێشتووە بۆ 90 ڕۆژ لەوڵاتەکەى.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژى وەزارەتى دەرەوە بەئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)ڕایگەیاند" رادۆ ئۆکتافیان دوبرى باڵیۆزى رۆمانیا لەعێراق،جەختیکردۆتەوە لەوەى کەحکومەتى وڵاتەکەى ئامادەیە بۆ هاریکاریکردنى ڕەوەندى عێراقى لەئۆکرانیا وپێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەکى پێویست".
وتیشى"ڕۆمانیا ڕەزامەندى داوە لەسەر مانەوەى ئەو عێراقییانەى ئۆکرانیایان بەجێهێشتووە بۆ 90 ڕۆژ لەوڵاتەکەى،تا ئەو کاتەى دۆخیان یەکلایی دەکرێتەوە ومۆسگەرکردنى گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق".