بەیروت-INA
شاندێکى عێراقى باڵا دەست،ئەمڕۆ دووشەممە،گەیشتە بەیروتى پایتەختى لوبنان بۆ تەواوکردنى دیالۆگى نەوت بەرامبەر بەخزمەتگوزارییەکان،هاوکات نەجیب میقاتى سەرۆک وەزیرانى لوبنان پێشنیارێکى خستەڕوو بۆ بەگەڕخستنى ئاڵوگۆڕکردن لەنێوان پاڵاوگەى نەوت عێراق وبەندەرى تەڕابلووس.
پەیامنێرى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)،ڕایگەیاند"شاندێکى فەرمى عێراق سەردانى بەیروتى پایتەختى لوبنان کرد،بۆ تەواوکردنى دیالۆگەکانى نێوان هەردوو وڵات لەبارەى چۆنێتى سوودوەرگرتنى عێراق لەخزمەتگوزاری وکاڵاکان کەپێوستى پێیەتى لەلوبنانەوە بەرامبەر بەخشینى نەوت"،ڕوونیشیکردەوە"شاندەکە پێکهاتووە لەعەلا ساعدى ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیران وئوسامە رافیعى سەرۆکى ئۆفیسى عەرەبى لەوەزارەتى دەرەوە لەپاڵ ژمارەیەک لەشارەزا وڕاوێژکارانى ئابوورى".
وتیشى"شاندەکە لەسەراى حکومەت چاوى کەوت بەنەجیب میقاتى سەرۆک وەزیرانى لوبنان،بەئامادەبوونى جۆرج بۆشکیان وەزیرى پیشەسازى وعەلى حەمییە وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى گشتى ویوسف خەلیل ووەزیرى دارایی وعەباس حاجى حەسەن وەزیرى کشتوکاڵى".
عەباس حاجى حەسەن وەزیرى کشتوکاڵى لوبنان بەئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)،ڕایگەیاند"ئەم سەردانە لەچوارچێوەى هەماهەنگى نێوان عێراق ولوبناندایە بۆ تەواوکردنى پێکەوەیی کەلەماوەى ڕابردوودا دانرا بۆ پێشکەشکردنى نەوت بەرامبەر بەخزمەتگوزارییەکان"،وتیشى"هەموو خاڵەکانى تاوتوێکران لەبارەى چۆنێتى سوودوەرگرتنى عێراق لەخزمەتگوزارییەکان"
ڕایشیگەیاند"ڕێکارەکان تەنها بەند نییە بەپێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان بەرامبەر نەوت،بەڵکو ڕەنگە لەوە زیاتریش بێت بۆ پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان بەرامبەر بەخزمەتگوزاری وکاڵاکان،ئەمەیش دەبێتە هۆى دروستبوون هاوبەشییەکى ڕاستەقینەى نێوان هەردوو وڵات،بۆ گەیشتن بەرەو بازاڕێکى عێراقى-لوبنانى،لەدواى ڕاگەیاندنى بازاڕى هاوبەشى عەرەبى"،ئاماژەیشیدا"ئێمە لەعێراقەوە دەستیپێدەکەین پاشان ڕێککەوتننامەى سێقۆڵى یان چوارقۆڵى لەگەڵ وڵاتانى دیکەى عەرەبى ساز دەکەین".
لاى خۆیەوە جۆرج بۆشکیان وەزیرى پیشەسازى لوبنان بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)ئاماژەى بەوەدا"کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ دیدگاییەکى چارەنووسسازە بۆ هەنگاوەکانى پەیوەست بەئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان لوبنان وعێراق،بەتایبەت ئەوانەى پەیوەندیدارن بەکشتوکاڵى وپیشەسازى وخوێندن وتەندروستى،لەچوارچێوەى سیاسەتى تەواوکارى بۆ دۆزینەوەى ناوچەى پیشەسازى هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات"،ڕوونیشیکردەوە"ئەو خاڵانەى نەجیب میقاتى سەرۆکى حکومەتى لوبنان باسى لێوەکردووە،بیرۆکەیەکى گرنگى ستراتیژییە،ئەمەیش بۆ بەڕێکردنى ڕێکارەکان بەریتمێکى خێرا وجێبەجێکردنى پلانێکى درێژخایەن".
دووپاتیشیکردەوە"چەند کۆبوونەوەى یەک لەدواى یەک لەسەر ئاستى وەزارەت ودەزگا پەیوەندیدارەکان لەم بوارەدا کراوە،وسەرۆکى حکومەتى لوبنان بابەتى دووبارە بەگەڕخستنى ئاڵوگۆڕکردن لەڕێگاى بەندەرى تەڕابلووس وپاڵاوگەى نەوتى عێراقى خستۆتەڕوو"،ڕوونیشیکردەوە"ئێمە کاردەکەین بۆ کاراکردنەوەى ڕێککەوتننامەکان بۆ ئەوەى تەنها وتەى بێ کردار نەبێت".
ڕایشیگەیاند"لوبنان دەتوانێت خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکات وەک ڕاهێنان وئامادەکردن وهەناردەکردنى کاڵا کشتوکاڵییەکان وپیشەسازى،وڕاهێنانى کارمەندان عێراقى لەکۆمپانیاى فڕۆکەوانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى لوبنانى".
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات