بهغداد-INA
شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى،ئەمڕۆ دووشەممە،دەستگیرکردنى(21)تاوانبار کەلەنێویاندا تیرۆرستێک هەیە،وئەوانەى تر لەسەر(هەڕەشەى)عەشایرى لەبەغدا ڕایگەیاند.
شانەى ناوبراو لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)کەوتووە،بڵاویکردەوە"هێزێکى لیواى بیست وحەوتى فیرقەى شەشى پیادە بەهاوبەشى لەگەڵ تیمێکى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى/ئۆفیسى عامریە،توانیان تاوانبارێک بەپێى ماددەى4/1 تیرۆر دەستگیر بکەن دواى چاودێریکردنى لەناوچەى عامریە"،ڕوونیشیکردەوە"ژمارەیەک چەکى بێ مۆڵەتیش دەستى بەسەردا گیراوە".
وتیشى"پرۆسەى دەستگیرکردنەکە دواى دەستپێکردنى پرۆسەى گەڕان وپشکنینى ناوچەیی لەناوچەى بەنى زەید لەباکوورى بەغدا ئەنجامدرا".
ڕایشیگەیاند"کەرتەکانى فیرقەى یازدەى پیادە بەپاڵپشتى هێزێکى لیوا مەغاویر توانیان (13)تاوانبارى ماددە یاساییە جیاجیاکانى دەستگیربکەن کەلەنێویشیاندا ژنێک هەیە لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنى چەک وکەرەستەى بێ مۆڵەت ودوو موشەکى جۆرىRBG7 وڕێژەیەک ماددەى هۆشبەر لەڕۆژهەڵاتى بەغداى پایتەخت".
دووپاتیشیکردەوە"کەرتەکانى فیرقەى یەکەمى پۆلیسى فیدڕاڵى توانیان(7)تاوانبارى (هەڕەشەى)عەشایرى(لایەنەکانى هەڕەشەکان)دەستگیربکەن لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنى چەکەکانیان لەکەرتى بەرپرسیارێتى لەبەرەى ڕەسافە"،وتیشى"هەموو دەستگیرکراوەکان بەپێى ڕێکارەکان ڕادەستى لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون".
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات