بەغدا_(INA)
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبووەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران گەیشتە هەولێر بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی باڵا بەیاوەری هەریەک لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆو جومعە عناد وەزیری بەرگری".