بەغدا_(INA)
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند كە 25 ملیۆن مامەڵەی پێشینە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان دەستپێدەكات،
لە راگەیەندراوێكی بانکەکە كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند: "بانكەكە دەستی كردووە بە راییکردنی مامەڵەی پێشینەکان كە 25 ملیۆن دینارە و دەدرێت بە فەرمانبەران و کارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان، هەروەها قەرزی خانووبەرە بۆ چاككردنەوە و نوێكردنەوەی، کە بڕی قەرزەکە (150) ملیۆن دینارە.
ئەو بانكە داوایكرد ئەوانەی ئەم خزمەتگوزارییانە دەیانگرێتەوە، سەردانی لقەكانی بانك لەبەغداو پارێزگاكان بكەن ، بەمەبەستی بەكارهێنان و بەدەستهێنانی پێشینە و قەرز.