بەغدا_(INA)
ژمارەیەك لەوڵاتانی عەرەبی و بیانی ئەمڕۆ یەكشەممەهێرشە موشەكییەكانی سەر هەولێریان ئیدانەكرد.
حكومەتی میسر لەبەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند: ئێمە بە بەهەموو شێوەیەك ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆستیە ترسنۆكانە دەكەین بۆ سەر شاری هەولێر بە زنجیرە مووشەكی بالستیك لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەیانی یەكشەممە،كە بووە هۆی هەندێك زیانی ماددی.
ئەو دووپاتی كردەوە كە ئیدانەكردنی ئەم كارە چەپەڵانە دەكەن و جەختی كردەوە كە بە تەواوی لەگەڵ برایەكانیان لە عێراق ، وەستاوە و پشتیوانی دەكات بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەكەی.
هەروەها لەلای خۆیەوە حكومەتی ئەڵمانیا بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە موشەكیانەی شاری هەولێری كرد وگوتی : پێوویستە ئەنجامدەرانی هێرشەكە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت، وتیشی: هیچ شتێك نییە بۆ پاساو هێنانەوە بۆ بەكارهێنانی هێز و توندوتیژی.
هەروەها لەلایەن خۆیانەوە پەرلەمانی عەرەبیش ئەو هێرشە موشەكییەی شاری هەولێری ئیدانە كرد و وتی: بە 12 مووشەكی بالستیك هێرشی سەر هەولێری بە توندی ئیدانە دەكەین و گوتی : كارێكی ترسنۆكانەیە كە پێشێلكاریەكی زەقی سەروەری و ئاسایشی عێراق و خەڵكەكەیە و بەنیازی بڵاوكردنەوەی ئاژاوە و تێكدانی سەقامگیری.
داواشی لەهەموو لایەنە عێراقییەكان كرد كە بەجدی كاربكەن و پێگەی نیشتمانی بە توندی یەكبگرنەوە و بەتوندی وەڵامی ئەو هێرشە تاوانكارانە بدەنەوە.