وەزارەتی ناوخۆ: لەمانگی رەمەزاندا پشکنین بەردەوام دەبێت

ناوخۆ
  • 13-03-2022, 15:10
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: نرخی خۆراک لە بازاڕدا تاڕادەیەک جێگیر بوەو لە مانگی رەمەزانیشدا پشکنینەکان بەردەوام دەبێت.
    لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پشکنینی نرخ لە مانگی ڕەمەزاندا بەردەوام دەبێت و وتیشی: لە  پێش مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی هەڵپەی هاوڵاتیان بۆ کڕین و کۆگاکردنی کاڵاکان زۆربەی کات دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەكان.
    ئاشكراشیكرد: دەستپێشخەریەكەی حکومەت دەستیپێکرد، بەهەوڵی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی وەزارەت، بەتایبەتی لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاوانی ڕێکخراوەوە، سەرەڕای ڕۆڵی گەورە لە ئاگاداركردنەوەو  وریاكردنەوەی خەڵك لەلایەن بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ و  لەڕێگەی پۆلیسی کۆمەڵگە و تیمە مەیدانییەکانی دەزگای هەواڵگرییەوە، بەڵام ژمارەیەک سەرپێچی هەر كراو سەرپێچیکارانیش دەستگیرکران.
    وتیشی: هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە بۆئەوەی نرخ تاڕادەیەک بە جێگیری بمێنێتەوە.