عێراق داوا لە لایەنی ئێرانی دەكات ڕوونکردنەوە لەسەر هێرشەكەی سەر هەولێر بدات

سیاسی
  • 13-03-2022, 19:30
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە داوای لە لایەنی ئێرانی کرد ڕوونکردنەوەی ڕاشکاوانە سەبارەت بە هێرشە موشەکییەکانی سەر شاری هەولێر پێشکەشبکات.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی  نیشتمانی بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر شاری هەولێر.
    ئاماژەی بۆئەوەشكرد: ئەو هێرشە موشەکییەی کە لەخاکی ئێرانەوە هاوێژراوەو شاری هەولێری عێراقی کردە ئامانج، هێرشە بۆ سەر بنەمای دراوسێیەتی باش لە نێوان عێراق و ئێران و پەیوەندی مێژوویی نێوان گەلانی دوو وڵاتی دراوسێ و هەروەها پێشێلکردنی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکانە.
    راشیگەیاند: عێراق پێشتر ڕەتیکردەوە کە سەروەری خۆی پێشێل بکات و خاكەكەی بەکاربهێنێت بۆ یەکلاییکردنەوەی  ناكۆكی نێوان دەوڵەت و قەوارەکان، وتیشی: هەڵوێستی عێراق ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکەکەیەتی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
    رونیشیكردەوە: عێراق لە ڕێگەی لایەنە دیپلۆماسی و ڕوون و ئاشکراکانی لایەنی ئێرانەوە داوای کردووە و چاوەڕێ لەسەرکردایەتی سیاسی ئێران دەکات هێرشەکە رەتبكەنەوە.
    تەئكیدیشیكردەوە: ئێمە بەردەوام دەبین لە کۆبوونەوە بۆ لێكۆڵینەوە لە پەرەسەندنەکان و گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق.