بەغدا_(INA)
دەستەی گشتی و كەش وهەوا و چاودێری بومەلەرزەرانى ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند كە بوومەلەرزەیەك قەزای كەلاری سەر بەپارێزگای سلێمانی هەژاند،
دەستەکە لە راگەیەندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕاگەیاند: بومەلەرزەكە كاتژمێر 8:04:26 خولەكی بەیانی.بە كاتی ناوخۆیی تۆماركراوە بەگوڕی 3.7 پلەی رێختەر كە(6 كیلۆمەتر) لە باشوری ڕۆژهەڵاتی قەزای كەلاری سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە"،
وتیشی: لەلایەن هاوڵاتیانی ناوچەكە هەستی پێكراوە.
هەروەها دەستەكە داوای لە هاوڵاتیان كرد كە ئاگادار وهوشیاربن ،دوور كەونەوە لە دەنگۆی و هەواڵی هەڵە، و پابەندبن بەو فەرمانەی لە لایەن دەستەی بومەلەرزانەیەوە دەردەچن".