بەغدا_(INA)
ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی دەستپاكی ڕایگەیاند دوو فەرمانی لەدژی بەرپرسانی پارێزگای نەجەف و كەربەلا دەركردووە بۆ ئەنجامدانی تاوان لەپێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان و شاردنەوەی زانیاری لەسەر فۆڕمی ئاشكراكردنی دارایی.
لە راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"دادگای لێپرسینەوەی نەجەف سەبارەت بە كێشەكانی دەستپاكی، لە دژی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی وەبەرهێنانی پارێزگاکە بۆ پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان"،
وتیشی: مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ دامەزراندنی مۆڵێكی بازرگانی بە بڕی (6,915,126) ملیۆن دۆلار بە بێ گرێبەستی وەبەرهێنان لەگەڵ خاوەن زەویدا دراوە، هەروەها مۆڵەتی وەبەرهێنانیش نەكێشێتەوە، هەرچەندە ڕێژەی تەواوكردن پرۆژەكەلە 0% سفرە.
ئاماژەی بەوەکرد" دادگای لێكۆڵینەوەی كەربەلا سەبارەت بە كێشەی دەستپاكی ، یاداشتێكی بڵاوكردەوە دژی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنانی كەربەلا بەهۆی ئەوەی كە لەكاتی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئاشكرانەكردنی زانیارییە دروستەكان دەربارەی ئەستۆی دارایی خۆی خاوەنییەتی.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: فەرمانی بانگهێشتكردن بەپێی بڕگەكانی مادەی (331) لە یاسای سزاكان دەرچووە و (19/پێنجەم) لە یاسای دەستەی دەستپاكی بەدەستهێنانی نایاسای ژمارە (30ی ساڵی 2011) هەمواركراوە.