هەولێر_(INA)
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند جوڵە و گەشتی فڕۆكەخانە ئاساییە.
هۆشیار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند: من گەشتیاران دڵنیا دەكەمەوە کە گەشتەکان ئاسایین لە فڕۆكەخانەی هەولێر هەروەها گەشتەکان بەردەوامن.
لە لای خۆیەوە ئەنۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم وتی: هاتووچۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاساییە و هیچ زیانێك بە فڕۆكەخانەكە نەگەیشتووە،
جەوهەر لەڕاگەیەندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند: "هاتووچۆی ئاسمانی لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاساییە و هیچ زیانێك بەفڕۆكەخانەكە نەگەیشتووە"،
وتیشی: هەواڵی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەکان بێ بنەمایە و دوورە لە راستی.