هەولێر_(INA)
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند كەچەند موشەكێك لەپارێزگای هەولێر كەوتە خوارەوە.
خۆشناو لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد ڕایگەیاند:"چەند موشەكێك لەسەر شاری هەولێر کەتووتە خوارەوە،بەڵام نەزاندراوە ئامانجەكە بۆ كۆنسلخانە یاخود فرۆكەخانە بووە".
وتیشی"هێزە ئەمنییەكان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان".
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: لە هەولێر دەنگی پێنج تەقینەوە بیستراوە"،وتیشی: تەقینەوەكان لە نزیك كونسوڵخانەی نوێی ئەمریكا بوون لەسەر رێگای هەولێر هاوینەهەوارەی سەڵاحەدین بوو، ئاماژەی بەوەکرد"هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی تەقینەوەكان بڵاوەیان پێکرایەوە".
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات