هەولێر_ INA
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند لەهێرشە موشەكیەكان دوو كەسی بە سوكی برینداربوون.
خۆشناو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (INA) ئامادەیبوو، وتی: بە 12 موشەكی بالیستی هێرشكرایە سەر شاری هەولێر، لە هێرشەكە موشەكەكە دوو كەس بە سوكی بریندار بوون"،
وتیشی: كونسوڵگەری ئەمریكا لە هەولێر ئامانج بوو، بەڵام موشەكەكان بە كونسوڵگەری نەكەوت، بەڵكو كەوتە دەوروبەریان،دۆخی پارێزگاكە ئارامە و ئەو ڕەتیكردەوە كە هەر بارەگایەكی ئیسرائیلی لەو پارێزگایە هەیە،
پێشتر پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندبوو كەچەند موشەكێك بە شاری هەولێر كەوتووە.