بەغداد ـ INA
موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ یەكشەممە ژوورێكی ئۆپراسیۆنی لەسەر هێرشەكەی هەولێر ئەنجامدا.
نووسینگەی سەدر لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"سەید موقتەدا سەدر ژورێكی عەمەلیاتی داناوە كە هەندێك پەیوەندی ناوخۆیی و دەرەكی و لایەنە ساسیەكان وحكومەت و قەوارە سیاسییەكانەوە بەڕێوەدەبرێت سەبارەت بە هێرشەكەی سەر هەرێمی كوردستان لە باكووری عێراق".
وتیشی: هێرشەكە پێشینەیەكی مەترسیدارە كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەروەریی نیشتیمان دەكات.