بەغداد ـ INA
سەید موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێككەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ دەرخستنی ڕاستی دۆزینەوەی بیانوی بوونی بارەگای ئیسرائیلی.
نوسینگەی سەید سەدر ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: سەید سەدر ئەمڕۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پێگەیشت.
ئاشكراشیكرد: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا گفتووگۆكرا لەبارەی ئەوەی دوێنێ لە هەولێر ڕوویدا، ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە:كە هەردوولا رێككەتن لەسەر دامەزراندنی لیژنەیەک بۆ دەرخستن ڕاستی دۆزینەوەی بیانوی ئەوەی كە بارەگای ئیسرائیلیان کردوەتە ئامانج.