سەید سەدر: تێوەگلاندنی عێراق لە ململانێکاندا پێشینەیەکی مەترسیدارە

سیاسی
  • 13-03-2022, 14:30
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    سەید موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: تێوەگلاندنی عێراق لە ململانێکاندا پێشینەیەکی مەترسیدارە و داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان کرد دەستبەجێ یاداشتنامەی ناڕەزایی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیۆزی ئێران بكەن.
    سەید سەدر لە توێتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، رایگەیاند: خاكی عێراق لە باكورەوە بۆ باشور لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاوا نابێت بكرێتە مەیدانی ململانێی سیاسی و ئەمنی و سەربازی، وتیشی: هەروەك چۆن هەموو ئەو كردەوانە ئیدانە دەكەین كە لە ناو عێراقەوە وڵاتانی دراوسێ بە ئامانج دەكات, ئیدانەی هەموو دەستوەردانێكی دەرەكی یان بۆردومانی خاكی عێراق دەكەین كە سەروەریی تەواوەتی هەیە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە بەپەلە‌ یاداشتی ناڕەزای ئاراستەی نەتەوەیەكگرتووەكان‌و باڵیۆزی ئێران بكەن و گەرەنتی دووبارە نەبوونەوەی لە داهاتوودا بكەن.
    وتیشی: تێوەگلاندنی عێراق و خاك‌و ئاسمان و موقەدەساتەكانی لەم ناكۆكیانە پێشهاتێكی مەترسیدارە‌و نابێت بێدەنگی لێبكرێت.
    رونیشیكردەوە: ئەوەی بانگەشەی ئەوە دەكات كە بنكەی ئیسرائیلی هەیە لەوێ‌ , پێویستە دەستبەجێ و بە خێرایی لێكۆڵینەوە بكرێت‌و پێویست ناكات وەك بەهانەیەك بۆ تێكدانی سەقامگیری عێراق‌و گەلەكەی بەكاربهێنرێت.