بەغدا_(INA)
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌وه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه كه كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى كه‌رتى بازرگانى و پاڵپشتى ئابورى عێراقى ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)كه‌وتووه رایگه‌یاند:" فوئاد حسێن چاوى كه‌وت به ئه‌مین سه‌لام وه‌زیری ئابوری و بازرگانی لوبنان كۆبووه‌وه و له‌دیدارێكدا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان به‌غداد و به‌یروت و چۆنیه‌تی پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌هه‌موو بواره‌كانداو له‌خزمه‌تی هه‌ردوو گه‌لی دۆستدا".
فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوە کردووە، حكومه‌ت به جدی كارده‌كات بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی بازرگانی و پشتگیری ئابووری عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگی واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ماهه‌نگی و زیادكردنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕ و هه‌ماهه‌نگی له‌بواره‌كانی بازرگانی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاردا".
راشیگەیاند "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لوبنان له‌ئاستێكی به‌رزدایه، لوبنانیش له نێوان عێراقییه‌كان و حكومه‌ت و خه‌ڵكدا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، "ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو شتێك بكه‌ین كه سه‌قامگیری لوبنان مسۆگه‌ر بكات و به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌دا زاڵ بێت كه ئێستا پێیدا تێده‌په‌ڕێت".