به‌غدا -(INA)
پۆلیسى فیدراڵى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌ستگیركردنى كه‌سێكى له به‌غدا به‌تۆمه‌تى تیرۆر راگه‌یاند.
لە بەیاننامەیەكى پۆلیسى فیدراڵى كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە رایگه‌یاند:"له میان ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى هێزه ئه‌منیه‌كان له راوه‌دۆنانى تیرۆرستان و ده‌رچوان له یاسا و راده‌ستكردیان بۆ دادگا بۆ ئه‌وه‌ى به‌سزاى عادیلانه‌ى خۆیان بگه‌ن ،هێزێك له لیواى حه‌وتى فیرقه‌ى دووى پۆلیسى فیدراڵى به هه‌ماهه‌نگى مه‌فره‌زه‌كانى هه‌واڵگیرى فه‌وجى سێى سه‌ر به هه‌واڵگیرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى و مه‌فره‌زه‌یه‌ك له ئاسایشى نیشتمانى ،توانى تیرۆرستێك به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر له ناوچه‌ى سه‌یدیه‌ى به‌غدا ده‌ستگیربكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"تیرۆرسته‌كه راده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداركرا".
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات