بەغداد - INA
وەزارەتی بازرگانی سەرچاوەكانی هاوردەكردنی گەنم ئاشكرادەكات و دەڵێت: بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هاوردەکردنی گەنم بەشداری لەدابینکردنی ئارد و دەستپێکردنی وەرزی کشتوکاڵی دەکات.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە ئەسیر داود سەلمان ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە هاوردەکردنی گەنم بەشداری لەدابینکردنی ئارد و دەستپێکردنی وەرزی کشتوکاڵی دەکات
وتیشی: هەرچەندە وەرزی ئەمساڵی کشتوکاڵ کەمترە لە ساڵانی ڕابردوو، بەڵام پلان و ڕێکارەکانی وەزارەت تەواوکەر دەبێت کە بەشێکیان هاوردە دەکرێت و بەشێکی دیکەش ناوخۆ دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: عێراق هەرگیز گەنمی لە ئۆکرانیاوە هاوردە نەکردووە و ئەو سەرچاوەیە نەبوە کە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە پشتی پێدەبەسترێت، وتیشی: عێراق گەنم لە ئوسترالیا یان کەنەداوە هاوردە دەکات.