بەغداد ـ INA
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان دەڵێت: بڕیارەکانی ئەم دواییە لەسەر لێخۆشبوونی باج بۆ هەندێک کەرەستەی دیاریکراو پشتیوانی لەپیشەسازی عێراقی دەکەن و تەئكیدیشدەكاتەوە: قەرزی پیشەسازی هێشتا بەردەوامە.
عەزیز نازم بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی لەوەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان ئەمڕۆ شەممە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بڕیارەکە 10 ڕۆژ پێش ئێستا دەرکرا سەبارەت بە دەروازە سنوورەکان و گەیاندنی کاڵاکان بە کارگەکانی عێراق، هەروەها بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر لێخۆشبوونی باجە بۆ هەندێک ماددەی سەرەکی.
سەبارەت بە قەرزی پیشەسازیی، عەزیز نازم ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: دەستپێشخەرییەکەی بانکی ناوەندی لەم بوارەدا ماوەی شەش مانگە بەردەوامە، بۆ ئەوەی قەرز بە پیشەوەران و پرۆژە پیشەسازییەکان بدرێت و تا ئێستاش بەردەوامە.