بەغداد ـ INA
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆبوونەوەیەکی لە داهاتودا ئاشکراکرد بۆ دیاریکردنی ڕووبەری پلانی کشتوکاڵی هاوینە و تەئکیدیشیکردەوە: بەروبومی گەنم بەسە بۆ کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستا.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەیەكی تایبەتدا ڕێژەی پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی هاوین دیاری دەکرێت، کە هیوادارین مانگی داهاتوو لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاودا بەڕێوەبچێت.
وتیشی: پلانەکە پەیوەستە بەوەی کە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، سەرچاوەکان و کۆگا ئاوییەکانی ڕادەگەیەنێت، بۆیە لەبەر رۆشنایی زانیاریەكانی ئەوان پلانەكە داەنرێت.
وتیشی: پلانی هاوین لە 3 ملیۆن دۆنم تێپەڕناکات و کەمیش ناکرێتەوە چونکە دەبێتە هۆی كەمبونەوەی هەندێک بەروبوومی وەک گەنمەشامی و برنج کە دەگاتە نزیکەی 500 هەزار دۆنم، جگە لە سەوزە و بەروبوومی هاوینەی وەک لۆكە و ماش و کونجی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دوای هەڵگیرسانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، خەڵک زۆر پەرۆشی گەنمن، تەئكیدیشیكردوە: ئێستا هاوردەكردنی گەنم بونی نیە و لە سایلۆكاندا گەنم هەیە، بەڵام چاوچنۆکی هەندێ لە بازرگانەکان بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
وتیشی: "گەنم بۆ ئەم وەرزە بەسە، بەڵام هێشتا هەر وڵاتێک دەبێت بۆ ماوەی شەش مانگ یەدەگی خۆراکی هەبێت.