بەغداد ـ INA
فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق تەئكید لەسەر گرنگی هەماهەنگی وڵاتانی بەرهەمهێنراوی نەوت دەكاتەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییە ئابووریەكان.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، رایگەیاند: فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لەگەڵ فیلیکس بلاسنسیا کۆنزالیس هاوتا ڤەنزەوێلاكەی کۆبووەوەو هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کێشە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان كرد.
هەروەك فوئاد حسێن تەئكیدی لە هەماهەنگی وڵاتانی بەرهەمهێنراوی نەوت كردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە ئابوورییە جدیانەی کە ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە.
لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ڤەنزەوێلا جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عێراق کردەوە و وتیشی: پێویستە کاربکەین بۆ وەبەرهێنانی پەیوەندییەکان و گفتوگۆبكەین لەسەر ڕێگاکان بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت و لێكەوتەكانی بۆ وڵاتانی ئۆپیک.