بەغداد ـ INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ شەممە پلانی خۆی بۆ ئەمساڵ ئاشکراکرد بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە ئابووری نیشتمانی و هاندانی چالاکی ئابووری لەبوارە جیاجیاکاندا.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکەکە لەبەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، رایگەیاند: لەسەر بنەمای سیاسەتی بانكی رافیدەین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هاوڵاتیان خزمەتگوزاریان بۆ دابین دەکرێت و ب. پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت و بەرەوپێشبردنی ئابووری نیشتمانی لەڕێگەی دەروازەکانی گەشەپێدانی ئابووریی بەردەوام لەوڵاتەکەدا بانک پلانی خۆی بۆ ئەمساڵ داناوەو دەست بەم بەچالاکیانە دەكات لەوانە، (ئاسانکاری بانکی بۆ کەرتی تایبەت - قەرزی پرۆژەی بچووک - پرۆژەی پیشەسازی - پرۆژەی بازرگانی - پرۆژەی چالاکی کۆمەڵایەتی - پرۆژەی تەندروستی - پرۆژەی پەیوەندیدار بە توێژینەوەی زانستی - قەرزی بازرگانی - قەرزی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری - قەرزی خانووبەرە - قەرزی گەشتوگوزاری - قەرزی چالاکی پیشەسازی - قەرزی پرۆژەی وەبەرهێنان).
ئاشكراشیكرد: ئامانجی سەرەكیان لە پێدانی قەرز بەشداریكردنە لە فراوانكردنی ژینگەی ئابوری و كەمكردنەوەی بێكاری و رەخساندنی دەرفەی كار.