موسەوی: پرۆژەی زۆرینەی نیشتمانی ماوە

سیاسی
  • 11-03-2022, 21:13
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    مەناف موسەوی شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت: پڕۆژەی زۆرینەی نیشتمانی کە لەلایەن سەید موقتەدا سەدری رابەری ڕەوتی سەدرەوە پێشنیاركراوە هێشتا ماوە.
    موسەوی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بینیوێتی، ڕاگەیاند: سەید موقتەدا سەدر هەمیشە کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی بەرژەوەندی نیشتمانی و وەلاخستنی بەرژەوەندی کەسی.
    وتیشی: کێشەیەک هەیە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ئەمەش پرسی راسپاردنی سەرۆكی حكومەت و دەنگدان لەسەر حكومەت پەخستوەو  ئەم دواخستنەش بە شێوەیەکی سەرەکی زیانی لەسەر هاوڵاتیان هەیە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دەستپێشخەرییەکەی سەید سەدر هەنگاوێکی ئەرێنییە لە پێشکەشکردنی پرۆژە چاکسازییەکەی" زۆرینەی نیشتمانی"، وتیشی: ئەو پەیوەندیانەشی کە کراوە ئەوەیە پشتگیری لە پرۆژەکەی سەید سەدر بکرێت و جەخت لەسەر گرنگییەکەی بکاتەوە.
    نوسینگەی تایبەتی سەید سەدر رابەری رەوتی سەدر، لەنەجەفی پیرۆز رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، رایگەیاند: سەید سەدر لەگەڵ هەریەك لە مەسعود بارزانی و محمد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و نوری مالكی  سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداوە، و چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەبارودۆخی ئێستای عێراقیان تاوتوێكردوە.