بەغدا_(INA)
مەزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ هەینی،دوو ئاڕاستەی بۆ خەرجکردنی پێشینەی 100 هەزار دیناری دیاریکرد، هاوکات پێشبینی ژمارەی سوودمەندانی پێشینەکە و کۆی تێچوونەکەیشی کرد.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ڕاگەیاند: هیچ ژمارەیەکی ورد نییە بۆ سوودمەندانی پێشینەی 100 هەزار دینار، بەڵام گریمانەیەک هەیە دەڵێت کە لەوانەیە ژمارەیان بگاتە 3 ملیۆن سوودمەند، بۆیە تێچووی مانگانەی نزیکەی 300 ملیار دینار دەبێت".
وتیشی: "دوو ئەگەر لەبەردەم دارایی گشتی هەیە، یان بڕەکە لە کۆی خەمڵاندنی هاوردەی گشتی بۆ ساڵی دارایی 2022 دەستەبەر دەکرێت و لە دەرگای خەرجی ئاڵوگۆڕەکانەوە 1/12 دەگوێزرێتەوە، چونکە دابەشکردنەکە پێویستی بە دەرکردنی یاسایەک نییە لەسەر ئەو خەرجیانەی کە باسکران ئەگەر یاسای بەڕێوەبردنی دارایی کارپێکراو ڕێگە بەوە دەدات".
وتیشی"ٚئەگەرنا، بەکارهێنانی خەرجییە زیادەکانی سەرەوە لەقازانجە خەمڵێنراوەکان بۆ ساڵی دارایی ئێستا و پاشان خەرجکردنی لە دەرەوەی سنووری ڕێگەپێدراو بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی کارپێکراو"،وتیشی: "تەرخانکردنەکە بۆ خەرجکردن بەبڕی 100 هەزار دینار بۆ هەر سودمەندێک و ژمارەی مانگەکانی خەرجکراو پێویستی بە یاسادانانی سەپاندن دەبێت کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەربکرێت چونکە دەرماڵەکان لە دەرەوەی ڕێژەی 1/12 تەرخان دەکرێت کە لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دیاری کراوە".