بهغدا-INA
حەشدی شەعبی،ئەمڕۆ هەینی،تێکشکاندنی هەوڵی دزەپێکردنی تیرۆرستانی داعش لەسەر ڕێگای قائیم-عەکاشات لەڕۆژئاوای ئەنبار ڕاگەیاند.
حەشدی شەعبی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە،بڵاویکردەوە"دوای هاتنی زانیاری هەواڵگیری وبینینی ژمارەیەک لەپاشماوەی تیرۆرستانی داعش،لەمیان چاودێری بەردەوام لەلایەن هێزەکانی لیوای 19ی حەشدی شەعبی"ٚ.
ڕاگەیەندراوەکە وتیشی"تیرۆرستانی داعش ماتۆرسکیلیان بەکارهێناوە کە بۆمبی چێندراوی هەڵگرتبوو وەک ئامادەکارییەک بۆ هێڕش کردنە سەر کەرتی لیوای ناوبراو دوای ئەوەی هێزەکان سەرقاڵ دەکەن بەتەقاندنەوەی بۆمبە چێندراوەکان بۆ سەر خاڵەکانی جێگیرکردن بەدرێژایی 32کێلومەتر،بەڵام هێزەکانی لیوای 19ی حەشدی شەعبی توانییان هەوڵی دزەپێکردنی تیرۆرستان تێکبشکێنن،وتیرۆرستان داعشیش بەناچاری هەڵهاتن".