دەستگیرکردنی بازرگانێکی فرۆشتنی چەک لەنەینەوا

ئەمنی
  • 11-03-2022, 16:40
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    دەستەی حەشدی شەعبی،ئەمڕۆ هەینی،دەستگیرکردنی بازرگانێکی کڕین وفرۆشتنی چەک لەپارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
    حەشدی شەعبی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(lNA)کەوتووە،ڕایگەیاند" یاریدەدەرێتی هەواڵگیری وزانیارییەکان لەحەشدی شەعبی توانی بازرگانێکی کڕین وفرۆشتنی چەک لەپارێزگای نەینەوا دەستگیربکات".
    وتیشی"پرۆسەکە سەرکەوتوو بوو دوای ئەرکێکی چڕی هەواڵگیری لەڕاکیشان ودەستگیرکردنی"،ڕوونیشیکردەوە" یاریدەدەرێتی هەواڵگیری وزانیارییەکان داوا لەهاوڵاتیان دەکات بەشداربن لەپاراستنی ئاسایش وپێدانی زانیاری لەسەر گومانلێکراوەکان".