سه‌رۆك كۆمار:دەستپێشخەری بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستویی سیاسیی و دەستوری بەرز دەنرخێنین

سیاسی
  • 11-03-2022, 18:10
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگەیاند، دەستپێشخەری بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستویی سیاسیی و دەستوری بەرز دەنرخێنین و پشتیوانی لە هەوڵە نیشتیمانییەکان دەکه‌ین بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا.
    شه‌رۆك به‌رهه‌م له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)چاودێرى كردوه‌ رایگه‌یاند:"ئەو دەستپێشخەرییە سیاسییەی کراوە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستویی سیاسیی و دەستوری بەرز دەنرخێنن، "ئەرکی ئێمەش ئەوەیە پشتیوانی لە هەوڵە نیشتیمانییەکان بکەین بۆ گەیشتن بە مافە دەستورییەکان".
    ئاماژەی بەوەکرد" پشتیوانی لە هەوڵە نیشتیمانییەکانده‌كه‌ین بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و خزمەتکردنی هاوڵاتیان".