بەغداد- INA
محمد دەراجی سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی دەڵێت: عێراق ساڵانە بەهای 5 ملیار دۆلار پێویستی بە چەك و كەلوپەلی سەربازی هەیە،و تیشی: عێراق دەستدەکات بەدروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تفەنگی ڕافیدەین.
دەراجی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی (واجب الصراحة)ی كەناڵی عێراقیەی هەواڵی، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: عێراق ساڵانە بەهای 5 ملیار دۆلار پێویستی بە چەك و كەلوپەلی سەربازی هەیە، و وتیشی: وەك پیشەسازی سەربازی هەماهەنگیەكی باشمان لەگەڵ وەزیری بەرگری و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هەیە و ئێمە ئێستا خەریکی دروستکردنی دەمانچەین، وتیشی: دەمانچەمان بۆ پۆلیسی فیدراڵی دابینکردووە، بەڵام پارەكەیان نەداوە.
ئاشكراشیكرد: دەستەی پیشەسازی سەربازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ چاودێری دروستکردووە، وتیشی: حەشدی شەعبی گەورەترین كڕیارە لە دەستی پیشەسازی سەربازی.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە