وەزارەتی ناوخۆ: رێنمایی توند هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كەسانەی لە بازاڕدا قۆرخكاری دەكەن

ئەمنی
  • 10-03-2022, 21:51
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    وەزارەتی ناوخۆ  ڕایگەیاند: هەماهەنگییان لەگەڵ بازرگانە گەورەكاندا هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی قۆرخکارەکان.
    لیوا خالید محەننا وتەبێژی وەزارەتی ناخۆ لە لێدوانێكیدا بۆ  كەناڵی عێراقیەی هەواڵی، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: هەندێک لە بازرگانان پەنایان بۆ قۆرخکردنی کەرەستەکان و ڕێگریكردن لە فرۆشتنیان بردوە، بۆ ئەوەی لەكاتی بەرزبونەوەدا سودی زۆرییان دەست بكەوێت، بەڵام ئەمە پێشێلکردنی یاسای عێراقیە.
    رونیشیكردەوە: بەپێی راسپاردەی وەزیری ناوخۆ مەفرەزەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە بازاڕدا چالاکن بۆ پشکنینی بازاڕەکان و کۆنترۆڵکردنی قۆرخکاری کەرەستەکان، وتیشی: تا ئێستا 32 بازرگانی قۆرخکار دەستگیرکراون.
    راشیگەیاند: هەماهەنگی هەیە لەنێوان مەفرەزەكانی پۆلیس و بازرگانانی گەورە و هاوڵاتیان بۆ کۆنترۆڵکردنی قۆرخکای و وتیشی: مەفرەزەکان دژی قۆرخکاران بەردەوامن و ڕێنمایی هەیە بۆ ئەوەی بە توندی مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت بەپێی یاسا. 
    سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی دەنگۆ و واتەوات، وتەبێژی وەزارەتی ناخۆ وتی: بەڕێوەبەرایەتییەک هەیە کە بەردەوام چاودێری دەکات و سەرچاوەکان دیاریدەکات و لە کاتی راست و دروستی بوونی دەنگۆدا ئەوكات مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.