بەغداد ـ INA
کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق رایگەیاند: ئەو کەشتیانەی كە خواردن و پێداویستی كۆبوونی خۆراكیان هەڵگرتوە لەسەرەو چاوەڕوانیدا ناوەستێنرێن.
ئەنمار سافی بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی كۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق كە سەربە وەزارەتی گواستنەوەیە ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەندەرەکانی عێراق بە مەبەستی خێراکردنی گەیاندنی ماددەكان بە کۆگاکانی بازرگانی و لەو رێگەیەوە بۆ هاوڵاتیان، ئەو کەشتیانەی کە باری كۆبونی خۆراكیان هەڵگرتوە لەسەرەو چاوەڕوانیدا ناوەستێنرێن.
وتیشی: ئەم رێكارانە بەپێی رێنمایی وەزارەتی گواستنەوەیەوەو ئەم جیاوازییە باقی كەشتیەكانی تر ناگرێتەوە و لە ریزی چاوەڕوانیدا دەوەستن.
ئەم رێكارانەی کۆمپانیای بەندەركانی عێراق هاوکاتە لەگەڵ دەرکردنی پاکێجێک لەبڕیارەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە رۆژی سێشەممەی ڕابردوودا بۆ پشتیوانیکردن لەئاسایشی خۆراک و چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک.