بەغدا – ا ه ع مەفەرەزەیەكی پۆلیسی بەتحا لەپارێزگای زیقار، ئەمرۆ پێنج شەممە، تاوانبارێكی هەڵهاتووی دەستگیر كرد كە پێشتر بە بێ ئامادەبوونی خۆی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو. وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: مەفرەزەیەكی پۆلیسی بەتحا توانیویەتی تاوانبارێك دەستگیربكات كە بە بێ ئامادەبوونی خۆی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە بە پێی مادەی چواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. لە بەیاننامەكەدا هاووە، تاوانبارەكە بەشداربووە لە كوشتنی ئەفسەرێك و برینداركردنی ژمارەیەكی تر لە بۆسەیەكدا كە لەگەڵ چەند تاوانبارێكی تر لە مانگی تەموزی ساڵی 2007 لەسەر رێگای دەرەوە دایاننابوو.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات