بەغداد - INA
عێراق كەخاوەنی سەدان کارگەی گرنگەو لە دوای ساڵی 2003 زۆربەیان داخران، هەندێکی تریشیان سەرەرای ئاڵنگاری و بەربەسەتەكانی بەردەمییان بەردەوامبوون لەكاركردن، لەوانە کارگەی شیرەمەنی ئەبوغرێب کەسەر بەکۆمپانیای گشتی بەرهەمە خۆراکییەکانە و جۆرەها بەرهەمی شیرەمەنییەكان دەخاتە بازاڕەوە.
بەڕێوەبەری کارگەی شیرەمەنی ئەبوغرێب، عەبدولڕەحیم عاید عەبدوڵا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: دوای ساڵی 2003 کارگەکە کەلوپەلی پێشکەوتوو و هێڵی بەرهەمهێنانی لە کۆمپانیا شیرەمەنییە جیهانییەكانەوە هێناوە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر چۆنیەتی بەرهەمەکان هەبوو و بڕی بەرهەمی خۆماڵیشی زیادکردوە.
وتیشی: کارگەی شیرەمەنی ئەبوغرێب هەموو بەرهەمە شیرەمەنیەكان بەرهەمدەهێنێت وەك پەنیری نەرم و قشتەو شیری پاڵێوراو.
رونیشیكردەوە: شیرەمەنیەکانی ئەبوغرێب ئێستا بەشدارێکی سەرەکین بۆ دابینكردنی پێداویستی بازاڕە ناوخۆییەکان، بەتایبەتی کە ئەم بازاڕانە پێویستی زۆرییان بە بەرهەمی شیرەمەنیی هەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: هاوردەكردنی بەرهەمی شیرەمەنی لە دەرەوە كە زۆبەیان بە پرۆسەی كوالێتی كۆنترۆڵدا تێناپەڕن و نرخەكانیان نزمە كاریگەری زۆرییانكردوەتە سەر بەرهەمی كارگەكەمان.