بەغداد ـ INA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: سەرچاوەكانی بومەلەرزەزانی لە دەستەی گشتی كەشوهەواو بومەرلەزە زانی بەیانی ئەمڕۆ روداوێكی بومەلەرزەيان لەپارێزگای واسیت تۆمارکردووە.
وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: گوڕی بومەلەرزەكە 3.5 پلە بوە لە دوری 26 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی قەزای بەدرەی پارێزگای واست.
وتیشی: تائێستا نەسەلمێنراوە کە لەلایەن هاوڵاتیانی ناوچەكەوە هەستی پێکراوە یاخود نا، هەروەها لەئەگەری هەر زانیاریەكی نوێ ئاگادارتان دەكەینەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: پێویستە هاوڵاتیان هۆشیار بن و لە پڕوپاگەندە و هەواڵی هەڵە دووربکەونەوە و تەنها چاودێری هەواڵی دەستەی گشتی كەشوهەواو بومەرلەزەزانی بكەن.