بهغدا-(INA)
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە ئەمڕۆ هێزو لایەنە سیاسییەکان بەرپرسن لەپێکهێنانی حکومەتێک بۆ بەدەستهێنانى مافەکان
کازمی لە تویتێکدا كه ئاژانسى ههواَى عێراقى(INA)بینیویهتى وتی: "ئەرکى خۆمان بەجێگەیاند کەلەئەستۆمان بوو لەپێناو خزمەت کردنى گەلى مەزنى عێراق وهیچ دوودڵى وکەمتەرخەمى و سازشمان نەکردووە لەسەر حسابی بەرژەوەندی نیشمانى، هەروەها بەرژەوەندى خۆمان نەخستۆتە سەر بەرژەوەندى گەلەکەمان وبەشدارى هیچ مشتومڕ و موزایەدەمان نەکردووە".
وتیشى "ئێمە وڵاتمان بەرەو هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە گەیاند و بە ئارامییەوە بناغەی زاڵبوون بەسەر قەیرانى ئابووری وئاسایش وکۆمەڵایەتى گەورەمان دانا، سەرەڕای ئاستەنگەکانی ناوخۆ و ئاڵنگارییە دەرەکییەکان وعێراقمان بەسەربەرزیوە بۆ کۆمەڵگا هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان گەڕاندەوە و ڕێگامان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران واڵاکرد لەگەڵ گەڕاندنەوەی شکۆى دەوڵەت لە چنگی نادەوڵەت و کپکردنى تیرۆر و شانە وپاشماوەکانى بە هێز وبازووى قارەمانانی هێزە سەربازیی و ئەمنی و هەواڵگرییەکانمان".
کازمى جەختیشیکردەوە: "دەبێت هێز وپارت و کەسایەتیە نیشتمانییەکان کە ئەمڕۆ بە پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموکراتی بەرهەمهاتوون بەرپرسیارێتى لەئەستۆ بگرن بۆ پاراستنی ڕێڕەوی نیشتمانى لەمیان کۆتایی هێنان بە چەقبەستووە سیاسییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک بۆ بەدەستهێنانى مافەکان و پاراستنی نیشتمان
و بەرگری لەیەکڕیزیی و تواناکانی و هەموو هەوڵ و کۆششێک لە سەر ئەم ڕێبازە پیرۆز دەکەین.