گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 6 پارچه‌ى ئاسه‌وارى له‌ سویسرا

سیاسی
  • 10-03-2022, 18:11
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    وەزارەتی دەرەوە،ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕایدەگەیەنێت کەعێراق شەش ئاسەواری لەسویسراو گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ لە بەیاننامەیەکدا کەده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: "عێراق ئەمڕۆ شەش شوێنەواری ئاسه‌وارى لە سویسراوە گه‌ڕانده‌وه‌".
    وتیشی: "ئەمە بەشێکە لە هەوڵەکانی دبلۆماسی عێراقی بۆ چاککردنەوەی شوێنەوارە قاچاخییەکان".
    پێشتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران داوای لەبەردەوامی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شوێنەوارە عێراقییەکان کرد لەڕێگەی هەماهەنگی دیپلۆماسی لەگەڵ دەوڵەتەکاندا.