بەغدا_(INA)
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێشبینى كرد له‌مساڵدا داهاتی عێراق به‌ڕێژه‌ی 20% زیاد ده‌كات.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له‌لێدوانێكی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA) ى رایگه‌یاند:" به‌پێی سیاسه‌تی دارایی فیدڕاڵی و له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ژماره 6ی ساڵی 2019، رێژه‌ی 1/12ی بودجه‌ی 2021 بۆ ئه‌مساڵ خه‌رجده‌كرێت".
وتیشی "هه‌رچه‌نده قه‌رزكردن رێژه‌ی 15%ی بودجه‌ی ساڵی 2021ی پێكهێنابوو كه بڕه‌كه‌ی 29 ترلیۆن دینار بوو، به‌ڵام به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان بارودۆخی دارایی به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه به‌ره‌و باشترچوه و به‌شێكی زۆری قه‌رزه‌كانیش دراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وت له ساڵی رابردودا نزیكه‌ی 70 دۆلار بو، به‌ڵام له‌مساڵدا به‌تێكڕا بۆ 100 دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه داهاتی وڵات به‌ره‌و فراوانی زیاتر هه‌نگاو بنێت.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌پێی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان خه‌رجی زیاده‌ی عێراق نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلاره ئه‌گه‌ر خه‌رجكردنی 1/12 ی بودجه‌ی گشتی وڵات به‌رده‌وام بێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه له‌مساڵدا عێراق پێویستی به قه‌رزكردن نه‌بێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌كرێت زیاده‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی یه‌ده‌گ ته‌رخانبكرێت بۆ مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی سه‌قامگیری بودجه له ساڵانی داهاتودا له به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆخێكی نادیار له بازاڕی نه‌وتی جیهانیدا ئه‌گه‌ر روبدات.
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما